Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:31

5 حەشارگەی داعش لە باکووری بەغدا خاپوور کران

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، پێنج حەشارگەی داعشیان لە باکووری بەغدا خاپوور کرد.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوه‌، دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە بە ئامانجی پاکسازیی کردنی قەزای تارمییە باکووری بەغدا و راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامی دەدەن، پێنج حەشارگەی داعشیان لە ناوچەکە دۆزیوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، پێنج حەشارگەکە لە لایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە، تەقێندراونەتەوە و خاپوور کراون.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت كه‌ دوێنێ تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردبووە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای تارمییە و بە ھۆیەوە جێگری فەرماندەی فەوجی کۆماندۆ سەر بە لیوای 12ی حەشدی شەعبی، زرغام عەدنان ھانی جەنابی لەگەڵ سێ چەکداری دیکە کوژران و شەش چەکداری دیکەیش برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.