ئه‌گه‌رچی ئێستا وه‌رزی هاوینه و وه‌رزی گه‌رمایه،وڵاتی سودانیش به وڵاتێكی گه‌رم ناسراوه به‌ڵام دوێنێ هه‌ینی 20-8-2021 بۆ یه‌كه‌مینجار له‌م وه‌رزه‌ی هاوینه‌دا به‌فر له‌م وڵاته‌دا باری.
به‌فره‌كه له ناوچه‌ی شكینییه له هه‌رێمی جه‌زیره له‌ناوه‌راستی سودان باری ،دانیشتوانی ناوچه‌كه به رووداوێكی ، ده‌گه‌مه‌ن و نامۆ ناوی ده‌به‌ن .
به‌فره‌كه ته‌رزه‌شی له‌گه‌ڵ بووه زه‌وی سیاپۆش كردبوو زانایانیش ده‌ڵێن" ئه‌م رووداوه ، ئه‌وه ده‌سلمێنێت كه ژینگه به‌گشتی ئاوهه‌واش به تایبه‌تی گۆڕنكاری به‌سه‌رداهاتووه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سودان نیوز
ڤیدیۆ .. له سودان له‌م هاوینه‌دا به‌فر باری
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.