به‌بۆنه‌ی 75ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی و له‌دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی ، سیاسهتمهدارو كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی كورد موحسن دزه‌یی 1200 كتێب له كتێبخانه‌ی خۆی كرده دیاری بۆكتێبخانهی گشتی زیتوون له هه‌ولێر.
كتێبه‌كان جۆراوجۆرن به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له‌گه‌ڵ كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی وه‌كو دیاری بخشییه كتێبخانه‌ی گشتی له‌هه‌ولێر.
یه‌كێك له‌و كتێبانه، كتێبی(سافی هیرانی) شاعیره كه له ساڵی 1953 له‌سه‌ر ئه‌ركی خودی موحسین دزه‌یی له شاری به‌غدا چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
موحسین حه‌مه‌ده‌مین ئاغا دزه‌یی، له ساڵی 1932 له گوندی دووگرتكانی ده‌شتی هه‌ولێر له‌دایكبووه، ئه‌و له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد رۆڵی كارای هه‌بووه و له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندیی به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مر هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، له‌كاتی نه‌خۆشكه‌وتنی مسته‌فا بارزانی، تاوه‌كو كۆچی دوایی له ئه‌مریكا، هاوه‌ڵی بووه.
ئا- كامران
موحسین دزه‌یی 1200 کتێب ده‌به‌خشێته کتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ولێر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.