Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:20

نادال به‌هۆی پێکان تا کۆتایی ئه‌مساڵ له‌ یاریگاکانی تێنسی سه‌رزه‌وی دوورده‌که‌وێته‌وه

کوردستان TV
100%


تێنسزانی به‌ناوبانگی ئیسپانی ڕافائێل نادال به‌هۆی پێكان تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ یاریگاكانی تێنسی سه‌رزه‌وی دوورده‌كه‌وێته‌وه.
 نادال له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ قاچی دووچاری پێكان هاتووه‌و به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌ش تا كۆتایی ئه‌مساڵ ناتوانێت به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی بكات.
 له‌م مانگه‌دا، نادالی پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی واشنتۆن كرد، به‌ڵام هه‌رزوو له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ماڵئاوایی كرد، له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردووش له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی ماسته‌رزی تۆرنتۆ كشایه‌وه، هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ماتادۆره‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ئێستاوه‌ سه‌قاڵی قۆناغه‌كانی چاره‌سه‌ری پێكانی ده‌بێت و دوای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌شی هه‌وڵ ده‌دات جارێكی دیكه‌ به‌ گوڕوتینه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ گۆڕه‌پانه‌ وه‌رزشیه‌كان و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی بكات.
 
 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.