یانه‌ی ئارسناڵ ڕایگه‌یاند، به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری نۆروێژی مارتن ئۆدیگارد واژووكرد.
ئۆدیگارد له نیوه‌ی دووه‌می وه‌رزی ڕابردوو له یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه به خواستن په‌یوه‌ندی به ئارسناڵ كرد‌و له كۆی بیست یاری له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نیه‌كه دوو گۆڵی تۆماركرد، كارگێڕی ئارسناڵ ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ ئۆدیگارد به بڕی سی ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی واژووكردووه.
ئۆدیگاردی ته‌مه‌ن بیست ودوو ساڵ له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زاروپازده په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیال مه‌درید كرد‌و دواتر به خواستن چووه ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی هێرنڤین و ڤیتیس ئارنهیم و ڕیال سۆسیدادو ئارسناڵ، ئێستاش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه به‌فه‌رمی و به گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی په‌یوه‌ندی به ئارسناڵ كردووه، به‌ڵام ناتوانێت یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌شداری له یاری لوتكه‌ی نێوان تیپه نوێیه‌كه‌ی و چێڵسی بكات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا ڕێوشوێنه كارگێڕیه‌كانی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی و به‌ده‌ستهێنانی مافی كاركردنی له بریتانیا ته‌واونه‌كردووه .
ئارسناڵ به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری نۆروێژی مارتن ئۆدیگارد واژووکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.