Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:23

ڕیال مه‌درید به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی که‌ریم بێنزیمای هێرشبه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌که‌ی درێژکرده‌وه

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی كه‌ریم بێنزیمای هێرشبه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی درێژكرده‌وه.
 كارگێڕی یانه‌ی شاهانه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ گرێبه‌ستی بێنزیمای تا 30ی حوزه‌یرانی ساڵی 2023 درێژكردۆته‌وه.
 له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هاوپێچی به‌یاننامه‌كه‌دا بێنزیما له‌گه‌ڵ فلۆرنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌ردوولا ئیمزا له‌سه‌ر گرێبه‌ستی نوێی نێوانیان ده‌كه‌ن.
 بێنزیمای ته‌مه‌ن سی و سێ ساڵ، له‌ ساڵی دووهه‌زارونۆوه‌ له‌ ڕیزی میرێنگی یاری ده‌كات كه‌ چوار نازناوی چامپیۆنس لیگ و سێ نازناوی لالیگاو چه‌ندین نازناوی دیكه‌ی له‌ ڕیزی یانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
 له‌ وه‌رزی ڕابردووشداو له‌ كۆی چلوشه‌ش یاری له‌ سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان، سیی گۆڵی بۆ ڕیال تۆماركرد .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.