یانه‌ی پاریس سانت جێرمان سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌كی له خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ست هێناو پارێزگاریشی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان كرد.
له‌سه‌ر یاریگای فرانسیس جنیه بلی یانه‌ی برێستی میوانداری یانه‌ی پاریسی كرد، له خوله‌كی بیست و سێ یاریزانی ئیسپانی ئه‌ندێر هیرێرا ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له سوودی میوانه‌كان كرده‌وه ، ئینجا كلیان مباپێی فه‌ره‌نسی له خوله‌كی سی و شه‌ش گۆلی دووه‌می تۆمار كرد.
به‌ر له ته‌واو بوونی گێمی یه‌كه‌م به سێ خولهك یاریزان فرانك هۆنۆرات گۆلێكی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد‌و جیاوازی گۆلهكانیشی كه‌م كرده‌وه .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو سێ ئیدریس گای به‌لێدانێكی به‌هێزو دوور توانی گۆلی سێیه‌م بۆ پاریس تۆمار بكات ، له خوله‌كی هه‌شتاو پێنج ستیڤ مۆنی گۆلی دووه‌می میوانداره‌كانی تۆمار كرد‌و جیاوازی گۆلهكانیشی بۆ یه‌ك گۆل كه‌م كرده‌وه .
له دوا خوله‌كی یاری و له تۆپێكی هه‌لگه‌راوه‌دا یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌نخێل دی ماریا گۆلی چواره‌م و كۆتایی تۆمار كرد‌و یانه‌ی پاریس سانت جێرمان به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دو گۆل یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌و سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ نۆ خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی برێست دوو یاری ئه‌نجام داوه‌و له هه‌ردوو یاری تووشی دۆراندن هاتووه‌و هیچ خالێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.