Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 12:19

ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا ده‌بێته‌ میوانی ئه‌تله‌تیک بلباو

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو، یاریه‌كه‌ش له‌ یاریگای سان مامیس به‌ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ دوای پێنجسه‌دو سی و هه‌شت ڕۆژ هانده‌ران ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ یاریگاكه.
له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می لالیگا، بارسێلۆنا به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ ڕیال سۆسیدادی برده‌وه‌و بلباویش له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ ئێلچی یه‌كسان بوو، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆئه‌م یاریه‌ ، یاریزانانی بارسێلۆنا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكردو مارك ئه‌ندرێ تیرشتیگنی ئه‌ڵمانی و گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ دوای چاك بوونه‌وه‌ی له‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی كه‌ له‌ بیستی ئایاری ڕابردوو بۆ ئه‌ژنۆی ڕاستی ئه‌نجامی دابوو، به‌شداری له‌ به‌شێكی مه‌شقی به‌كۆمه‌ڵی بارسا كرد، به‌ڵام هێشتان بۆ یاریكردن ئاماده‌نیه.
 رۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ یاریكردن له‌ به‌رامبه‌ر تیپێكی تۆكمه‌و ڕێكخراوی وه‌ك ئه‌تله‌تیك بلباو هه‌رده‌م سه‌خت و ئاڵۆزه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ یاریگای خۆی.
 گوتیشی، بلباو شه‌ش هه‌فته‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكی لالیگا ده‌ستی به‌ ڕاهێنان و ئاماده‌كاری كرد، بۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز خۆیان بۆ خوله‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌و ده‌بێت ئێمه‌ش به‌ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه‌و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یاریه‌كه‌.

 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.