ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوموتی هه‌رێمی كوردستان تویتێكی له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوای له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه پێكوته‌ی كۆڕۆنا وه‌ربگرن و خۆیان و كوردستانیش له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆڕۆنا بپارێزن.
مه‌سرور بارزانی له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه:
تا ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن پێكوته‌ی كۆڕۆنامان دابینكردووه و ئێستاش نۆره‌ی ئێوه‌یه ئه‌ركی خۆتان به‌جێبهێنن و پێكوته‌ی كۆڕۆنا وه‌ربگرن و كوردستان بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.