Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:51

له‌ ئاکرێ شه‌ڕ له‌ نێوان هانده‌رانی دوو یانه‌دا دروست بوو و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 10 که‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ قه‌زای ئاكرێ شه‌رو پێكدادان له‌ نێوان هانده‌رانی دوو تیپی میللی دروست بوو و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 10  هانده‌ر بریندار بوون.

ڕه‌نجبه‌ر ئاكره‌یی په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ ئاكرێ له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ پێیڕاگه‌یاندین: دره‌نگانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی " بیوك " و" كه‌ڵه‌كچی" زیاتر له‌ 10 هانده‌ری هه‌ردوو یانه‌ بریندار بوون.

گوتیشی: ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ یانه‌ی ئاكرێی وه‌رزشی، خولێكی بۆ یانه‌ میللیه‌كانی نێوان هه‌ردوو قه‌زای ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ یاری پێش كۆتایی خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چوو.

هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌ كۆتا خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه‌، شه‌ڕو پێكدادان  له‌ نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌ له‌ ناو یاریگادا دروست بوو و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 10 كه‌س به‌ سووكى بریندار بوون.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی گرژی له‌ نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌كه‌ دروست بوو، ده‌ستبه‌جێ تیه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ڕێگه‌یان نه‌دا ئاڵۆزییه‌كان زیاتر بن و بڵاوه‌یان به‌ یارییه‌كه‌ و هانده‌ره‌كانیش كرد.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هانده‌ران به‌ دار و به‌رد و كورسی له‌یه‌كیان داوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ یارییه‌كه‌ بێ ئه‌نجام و بێ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنى یانه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وی تردا به‌ كۆتا هات.

له‌ باره‌ی برینداره‌كانیشه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.