Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:25

له‌ نێوان سنووری عێراق و سووریا 8 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران

له‌ سوریاوه‌ دزه‌یان كردوه‌ته‌ خاكی عێراقه‌وه‌
کوردستان TV
100%

شانه‌ی جه‌نگی عێراق رایگه‌یاند: له‌ نێوان سنووری عێراق و سووریا هه‌شت تۆمه‌تباریان له‌ نزیك شارۆچكه‌ی شه‌نگال ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ سوریاوه‌ دزه‌یان كردوه‌ته‌ خاكی عێراقه‌وه‌. 

له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری دروستی به‌شی هه‌واڵگری له‌شكری بیست و هێزێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری و له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی كامێرای چاودێریه‌وه‌ چاودێری هه‌شت كه‌سیان له‌نزیك سنوری نێوان عێراق و سووریا له‌ شارۆچكه‌ی شه‌نگالی ڕۆژئاوای پارێزگای موسڵ كردووه‌ كه‌ سنووریان به‌زاندووه‌، گوتیشیان دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و ڕاده‌ستی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.