Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:25

له‌ سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا -بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە ناو یانەیەكی شەوانەدا لە گەڕەكی سەرچنار هێرشیكردبووە سەر هاوڵاتییەك .

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتە ڤیدیۆیەك لەناو یانەیەكی شەوانە بڵاوبۆوە كە كەمێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 12ی ساڵی 2020 كە وا تۆمەتبارێك هێرش دەكاتە سەرهاوڵاتییەك ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژئاوای ڕاسپارد كە هەستن بە دۆزینەوەی تۆمەتبارو هاوڵاتییەكەی كە هێرشیكراوەتە سەری .

پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هاوڵاتییەكە بدۆزرێتەوەو سكاڵا تۆمار بكات و لەماوەیەكی كەمیشدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتبار دەستگیركرا .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ف ، ع )لەدایكبووی 1993 بەناسنامە ئێرانی \ دانیشتوی شاری سلێمانی ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.