Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:21

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هەرێمی کوردستان که‌وته‌ سه‌رهێڵی مەترسیداری کۆڕۆنا

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری  له‌ باره‌ی زۆری رێژه‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.


د. ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان تیڤى راگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان كه‌وته‌ سه‌ر هێڵی مه‌ترسیدار به‌م په‌تایه‌ .
ده‌شڵێت: رێژه‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان  به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌م هێڵه‌ مه‌ترسیداره‌.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له‌ هاووڵاتیانیش ده‌كات: خۆیان به‌ ڤاكسینی كۆڕۆنا بكوتن  و پابه‌ندی زیاتر بن به‌ رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان.


به‌گوێره‌ی دواین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 19 ى 8 ى 2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌: له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 1823 كه‌س له‌ شاره‌كانی هه‌رێم تووشی كۆڕۆنابوون و 25 كه‌سیش به‌م په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.