Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:06

ئه‌ردۆغان: دان به‌ حکومه‌تی تاڵیباندا ده‌نێین

کوردستان TV
100%


سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی چه‌ند كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌كه‌یدا باسی دۆخی ئه‌فغانستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌فغانستانی كرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كێ ده‌سه‌ڵات بێت له‌ ئه‌فغانستان، ئه‌وا توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پشتیوانی و هاوكاریكردنی ئه‌فغانستان.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: وه‌كو چۆن پێشتریش ئاماژه‌یان پێكردووه‌، ئه‌وان دان به‌ حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تالیباندا ده‌نین و دانوستانه‌كانی نێوانیشیان وه‌كو رابردوو به‌رده‌وامن.
ناوبراو خۆشحاڵی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر په‌یامه‌كانی تالیبان بۆ به‌رقه‌رار كردنی ئارامی له‌ ئه‌فغانستان ده‌ربڕیوه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌یامانه‌ زۆر گرنگ وجێگای بایه‌خن.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆیش له‌ باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ باس له‌ په‌شمان بوونه‌وه‌ی توركیا له‌ پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابل ده‌كه‌ن رایگه‌یاند كه‌ جارێ زووه‌ بڵێم به‌ ته‌مامی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌ چونكه‌ شه‌رت و مه‌رجێكی نوێ له‌ ئه‌فغانستان هاتووته‌ ئاراوه‌ و ده‌كرێت به‌ گوێره‌ی شه‌رت و مه‌رجی نوێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بدرێت. ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ تالیبان نه‌توانێت له‌ رووی ته‌كنیكییه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابل ئیداره‌ بكات و داوای هاوكاری له‌ توركیا بكات كه‌ توركیایش ئاماده‌ی پێشكه‌ش كردنی هاوكارییه‌.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ رۆژی رابردوو به‌رپرسێكی باڵای توركیا كه‌ نه‌یویستبوو ناوی ئاشكرا بكات به‌ ئاژانسی رویته‌رزی رایگه‌یاندبوو كه‌ توركیا له‌ پلانه‌كه‌ی بۆ پاراستن و ئیداره‌ دانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابل پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌.
ئه‌رده‌لان گۆران

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.