ئهمڕۆ پێنجشهمه 19 ى 8 ى 2021 ، مقهدەمی مافپەروەر عهلی جەمال قدووری بهرێوهبهری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردهوه: شهوی رابردوو دوای ئەوەی دوو پیاو و ئافرەتێك بەئۆتۆمبێلی جۆری جێب واز دەڕۆنە لای ماڵی هاووڵاتیەك كەپیشەی غاز فرۆشیەو ئۆتۆمبێلەكەی كە غازی باركردوە لەپێش دەرگا ڕایگرتبوو چەندین غازیان دزیوە.
راشیدهگهێنێت: لەو کاتەی ئەو سێ کەسە خەریکی دزینی بوتڵە غازەکان بوون، خاوەن ماڵەکە بە ئاگا دێت و تۆمەتبارەکان هەڵدێن، بۆیە خاوەن ماڵەکە خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا هەڵدەواسێت، بەڵام سێ کەسەکە فڕێی دەدەنە خوارەوە و بەوهۆیەوە بریندار دەبێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، دهشڵێت: دوای ئەوەی بەخێرایی بۆ سەر شەقامی کفری هەڵدێن ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێت و هەرسێ تۆمەتبار بریندار دەبن، یەکێک لە تۆمەتباران کە شۆفێربوە و خاوەنی ماڵەکەش بەهۆی سەختی برینەکەیانهوه رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.
ههروهها ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: دوو تۆمەتبارەکەی دیکە، کە یەکێکیان ئافرەتە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار چارەسەرکران، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزاکانی عێراق و یاسای 23ی هاتووچۆ بەندکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.