Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:32

هه‌ولێر .. ئه‌مڕۆ خه‌لیفه‌ فه‌ندی دێته‌وه‌ باغی شار

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ 19-8-2021له‌ رۆژی جیهانی فۆتۆدا و  له‌یادی 84 ساڵه‌ی كردنه‌وه‌ی باغی شار له‌هه‌ولێر به‌چاودێری پارێزگای  هه‌ولێر،رێكخراوی كوردستان بۆ فۆتۆ به‌هه‌مه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری خانه‌نیشانی هه‌ولێر سێیه‌مین چادرگه‌ی دیده‌وانی و پیشانگه‌ی "ته‌مه‌ن و ئه‌زموون " له‌ باغی شار ده‌كرێته‌وه‌.
به‌شداربووانی پیشانگایه‌كه‌ بریتین له‌هه‌ریه‌ك :شێرزاد ره‌سول فه‌قێ، فریاد نانه‌كه‌لی،هۆگر جابر،ئه‌لیاس بارزانی ،ئه‌حمه‌د جه‌لال،ئه‌حمه‌د به‌هزاد، زه‌كریا كه‌ریم،دیار ئیبراهیم،كرمانج عبد المجید،ئه‌ركان وڵات ژێری، موحه‌مه‌د حه‌مه‌د.
ئه‌م چالاكیانه‌له‌ هه‌ولێر، له‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ له‌ باغی شار- سه‌نته‌ری خانه‌نیشانی هه‌ولێر به‌رێوه‌ ده‌چێت. 
ئا- كامران

1


 

كوردستان TV

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.