لە شاری ئاستراخان باشووری رووسیا، فڕۆکەیەکی جەنگیی لە جۆری Mig-29 کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەست دا.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای راگەیاندنی ناوچەی سەربازیی باشوور سەربە وەزارەتی بەرگریی رووسیا، فڕۆکەی جەنگیی جۆری Mig-29 لە میانی فڕینی پلان بۆ دانراودا لەسەر ناوچەی پۆلیگۆنی ئاشولوک سەربە شاری ئاستراخان بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە، کەوتووەتە خوارەوە.
راشیگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکە لە کاتی فڕینیدا، تەقەمەنی هەڵنەگرتبوو و لە رووداوەکەدا، فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە.
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی و بۆشایی ئاسمانیی رووسیا لیژنەیەکی رەوانەی ناوچەکە کردووە.
لە 17ی ئابی رابردوودا، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازیی لە جۆری İl-112V لە نزیک شاری مۆسکۆی پایتەخت، کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.