ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان وتارێكی ڤیدیۆیی له وڵاتی ئیماراته‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا و باسی هۆكاری جێهێشتنی وڵاته‌كه‌ی كرد.
ئه‌شره‌ف غه‌نی ڕایگه‌یاند: له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانمه‌وه ئاگاداركرامه‌وه كه جۆرێك له كوده‌تا هه‌یه و هه‌ربۆیه منیان دوورخسته‌وه.
گوتیشی: من ناچاركرام وڵاته‌كه‌م جێبهێڵم، چونكه ئه‌گه‌ر له وڵات بمایاته‌وه ئه‌وا خوێن ده‌ڕژا، منیش ئه‌وه‌م نه‌ده‌ویست بۆیه وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رشانم ئه‌فغانستانم به‌جێهێشت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قه‌سه‌كانیدا ئه‌شره‌ف غه‌نی گوتی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له بردنی پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن كه من له‌گه‌ڵ خۆمم بردبێت دووره له ڕاستی و من ته‌نیا به كڵاو و پێڵاوه‌كانمه‌وه ڕۆیشتم و هاوكات چه‌ند په‌رتوكێكی خۆم و به‌شێكی كه‌م له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆم و چه‌ند نووسراوێكی ڕه‌سمیم له‌گه‌ڵ خۆم بردووه.
گوتیشی: چه‌ند چه‌كدارێكی تاڵیبان هاتنه ناو كۆشكه‌كه‌م و به زمانێكی جیاواز قسه‌یان ده‌كرد وده‌یانویست ده‌ستگیرم بكه‌ن و ئامانجی سه‌ره‌كیان كوشتنی من و له‌ناوبردنی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی بوو.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تبارم ده‌كه‌ن به فرۆشتنی وڵات، ئه‌وا ڕاستی ڕووداوه‌كانیان نه‌زانیوه، به‌ر له 20 ساڵ مه‌لا عومه‌ر قه‌نده‌هاری ئه‌فغانستانی به‌جێهێشت و به‌هه‌مان شێوه ئه‌میر عه‌بدولڕه‌حمانیش ئه‌فغانستانی جێهێشت و پاشان بۆ خزمه‌تكردنی وڵات گه‌ڕانه‌وه.
گوتیشی: من وه‌ك خۆم نه‌دۆڕاوم به‌ڵام له سیاسه‌تدا دۆڕاندم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.