دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناوه‌ندی شاری عه‌فرین به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كرایه ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و به ئامانج گرتنهش كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
جاندار شرناخی، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له باره‌ی هێرشه موشهكییهكهوه ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ناوه‌ندی شاری عه‌فرین به چڕی بۆردومانكرا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون و گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
گوتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كان بۆردومانه‌كه له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ڕوسیا ئه‌نجامدراوه و زیاتر له 13 گولـله‌ی درۆن له شاری عه‌فرین كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كان بۆردومانه‌كه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به توركیا بووه له به‌نزینخانه‌یه‌ك له شه‌قامی مازۆت له عه‌فرین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له ئێستادا هێزه چه‌كداره‌كانی عه‌فرین له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای بۆردومانه‌كه‌ی عه‌فرین، سوپای توركیا به چڕی ده‌ستی كردووه به تۆپبارانكردنی گوندی عه‌ین ده‌قنه و تا ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.