Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:53

فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌کی سه‌ربازییان له‌ سوریا کرده‌ ئامانج

کوردستان TV
100%


ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا "سانا" رایگەیاند،  دره‌نگانی شه‌وی رابردوو " دەنگی تەقینەوەی گەورە لە پارێزگای قونەیتەرە بیسترا، هەروەها کەناڵی "ئەخباری" سووری یٔەوەشی زیاد کرد، بەلانی کەمەوە ئیسرایٔیل ئەو ناوچەیەیان بە سێ مووشەک بۆردومان کرد.
هاوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئةکامی بۆردومانی ئیسرایٔیل بە سێ مووشەک بۆ سەر چەند پێگەیەکی سەربازیی لە نزیک شارۆچکەی حەزەر کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەخۆ دەگرێت لە یەکێک لەو پێگانە ئاگر کەوتەوە.
تا ئێستا زیانەکانی ھێرشە مووشەکییەکە رانەگەیەندراون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.