لوقمان حوسێن، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک - گەرمیان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان، ھێشتا بە فەرمیی نەگەڕاوینەتەوە بۆ کەرکووک، دەمانەوێت بە ئاڵا و شکۆ و سەنگەوە بگەڕێینەوە بۆ کەرکووک، بەڵام ئەوانەی پارتین و لە کەرکووکن، ئەو ئۆرگانانە ئەو یادە بەرز رادەگرن بە ھەڵواسینی پۆستە و وێنە و ئاڵا، بۆیە ئەو یادە لە کەرکووک بەرز رادەگرین.
لوقمان حوسێن گوتیشی: ئێستا ئێمە لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بارەگاکانمان بکەینەوە و، دەمانەوێت بەشکۆ و ئاڵاوە بگەڕێینەوە بۆ کەرکووک، چونکە پارتی وەکو حیزبەکانی دیکە نییە و پێویستە کە گەڕایەوە، کەرامەتی خۆمان پارێزراو بێت، بۆیە بڕیارە بۆ کاندیدان ھەر پارێزگایەک و شوێنێک کاندیدمان ھەبێت، دوو نووسینگەیان بۆ دەکەینەوە.
حوسێن باسی لەوەشکرد: ئێستا کاندیدانی ئێمە بانگەشە دەکەن و، بەردەوام کار دەکرێت بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بە دەست بێنین و سەرکەوتوو بین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.