Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 10:49

مه‌کته‌بى سیاسی پارتی په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

مه‌كته‌بى سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان ده‌كات به‌ بۆنه‌ی 28 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌كه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەڕێزان: سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان.. بەبۆنەی(٢٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە بەرنامە و چالاکییەکانتان بەردەوام وسەرکەوتوو بن.

لەم دەرفەتەدا جەخت لە زەرورەتی بوونی ھەماھەنگی و پەیوەندی و، بەهێزکردنی یەکڕیزیی و یەک گووتاری لە نێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە بۆ پارێزگاریکردن و پێشخستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و گەیشتن بە ئامانجە رەواکانمان. دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٥ـی ئابی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.