Erbil 19°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:26

سلێمانی .. ئه‌مڕۆ رێگای قیری تەکیە ئاغجەلەر بەڕووی هاووڵاتییان دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 15 -8- 2021 ، لەدوو رێورەسمی جیاوازدا، بەئامادەبونی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ دەکرێتەوەو ھاوکات پڕۆژەی رێگای قیری تەکیە ئاغجەلەر لە سنوری چەمچەماڵ بەڕوی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.

کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هەنگاوێکی گرنگی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنە له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان لە سنورەکەو جێەجێکردنی پڕژە خزمەتگوزارییەکان لەو سنورە.

 وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت: رێگای قیری تەکیە ئاغجەلەر، بەشێکە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و پێکهاتوە لە رێگایەک بە درێژیی (8)کم و تێچوەکەی بڕی ملیارێک و (700) ملیۆن دینارە.

 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، پڕۆژەکە بایەخ و سودی زۆری بۆ کارئاسانی هاتوچۆی هاوڵاتیان هەیەو رێگایەکی ستراتیژیییە، کە سلێمانی دەبەستێتەوە بە هەولێرو کۆیە لەلایەک، لەلایەکی دیکەوە سودی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە نێوان هەردو پارێزگای سلێمانی و هەولێر ، ئیدارەی گەرمیان و کەرکوک و سنورەکە دەبێت. بەوەش کێشەی رێگاوبانی ناحیەکە چارەسەر دەبێت.

لەکۆتاییەکانی ساڵی رابردوو دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیستەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی پڕۆژەکەی بەسەرکردەوەو بەڵێندەر و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکەی راسپارد بۆ کارکردن بەشێوەیەکی خێراو گونجاو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکەو خزمەتکردنی بەهاوڵاتیان.

رێگای تەکیە ئاغجەلەر

- رێگاکە  ئه‌مڕۆ  یەکشەممە 15/8/2021 بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.

- بەشێکە لەپڕۆژەکە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن.

- درێژییەکەی (8)کم و تێچوەکەی بڕی ملیارێک و (700) ملیۆن دینارە.

- بایەخ و سودی زۆری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان هەیەو رێگایەکی ستراتیژیییە.

- سلێمانی دەبەستێتەوە بە کۆیە و هەولێرەوە.

- بەگشتی سودی بۆ هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر ئیدارەی گەرمیان و کەرکوک و سنورەکە دەبێت .

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.