له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سامی رێكانی سه‌باره‌ت به ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رایگه‌یاند:
تاڵیبان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بوو، له ساڵانی رابردوو به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانستان وه‌ربگرێت به‌ڵام به‌هۆی بوونی قاعیده ئه‌و ره‌وشه شێوازێكی دیكه‌ی به خۆوه بینی ئێستاش تاڵیبان داوا ده‌كات به‌وه‌ی ته‌نها له ئه‌فغانستان و ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌رێوه ببات دوور له ده‌ستتێوه‌ردان و تێكه‌ڵ بوون به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاتانی دیكه.
ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاش هیچ گرفتێكیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان نیه ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئه‌وه‌ی پێویست ناكات هێزو سه‌ربازی خۆی له ناوچه‌كه بمێنێت. تاڵیبان و چین هاتوونه‌ته رێككه‌وتن به‌وه‌ی مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ری، ئێرانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه تاڵیبان مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر ناوچه‌كه. كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌یه، به‌تایبه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا.
عێراق و ئه‌فغانستان جیاوازن كشانه‌وه‌ی له عێراق دووره له واقیع ئه‌گه‌ر ده‌بێت بۆ ئوردن و كوێت بكشێته‌وه به‌ڵام چاو‌دێر ده‌بێت له سه‌ر عێراق. ئه‌مه‌ریكا له عێڕاق ناكشێته‌وه چونكه ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له ناوچه‌كه به‌رده‌وام بێت. بۆ هه‌مووان دیار بووه تایفه‌گه‌ری زیان به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر هه‌وڵه‌كان بۆ هاوپه‌یمانی ده‌چێت نه‌ك به شێوه‌یه‌كی تایفه‌گه‌ری.
دارشتنی: سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.