Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:09

د. سامان شاڵی: عێراق ئه‌فغانستان نییه‌ و سروشتی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان جیاوازه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا

کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان دكتۆر سامان شاڵی شـارەزا لە پەیوەندیی نێودەوڵەتیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رایگه‌یاند:

دوای 11ی سێبتێمبه‌ر تاڵیبان بوو به‌ سه‌رچاوه‌ی تیرۆریستی جیهانی و هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌فغانستان، به‌ڵام دوای 20 ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن و ئه‌وه‌ش وایكرد كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌فغانستان، ئێستاش 11 كیلۆمه‌تر له‌ كابول دوورن تاڵیبان هه‌وڵ ده‌دات ئه‌فغانستان نه‌بێته‌ شوێنی تیرۆریستان. تالیبان جیاوازه‌ له‌ گه‌ڵ قاعیده‌، و داواكاری ئه‌و گروپه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام حوكمرانی ئه‌و وڵاته‌ بكات.

تاڵیبان نامه‌ی جیهانی نییه‌ به‌وه‌ی كۆنتنرۆڵی شوێنی دیكه‌ بكات. ئه‌مه‌ریكا له‌ ڤیه‌تنام كشایه‌وه‌، له‌ لوبنان كشایه‌وه‌ له‌ عێراق له‌ 2011 كشایه‌وه‌. ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات ململانێ له‌گه‌ڵ روسیا و چین بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چین ناتوانێت چونكه‌ چین زیاتر به‌ ئابووری و دبلۆماسی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و دژی فیكری ئیسلامی نیه‌.

عیراق ئه‌فغانستان نییه‌، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێره‌ له‌ عێراق زۆرتره‌، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت عێراق بكه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی ئێرانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی ده‌كاته‌ سه‌ر ئوردن و سعودیه‌ و ئیسرائیل ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی كورد خۆی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده‌ بكات.
تاڵیبان حوكم ده‌گرێته‌ ده‌ست په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌ سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌بێت ئه‌وه‌ جارێ دیار نییه‌. كه‌ بزانیین له‌گه‌ڵ كام جه‌مسه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ هێز ده‌كه‌ن.

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.