Erbil 13°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 11:54

په‌یامێک له‌ پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: له 7ی کانونی یەکەمی 1999 نەتەوەیەکگرتوەکان، بەپێی بڕیاری 120/54، ڕۆژی12ی ئابی، وەکو ڕۆژی لاوانی جیهان دیاری کرد، تاکو لەو ڕۆژەدا، لاوان هانبدرێن، بۆ ڕۆڵ بینینیان لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش و بزاڤی لاوان، لەنێو کۆمەڵگا.
ده‌شڵێت: وێڕای پیرۆزبایی گه‌رم له‌ لاوانی هه‌میشه ئازیزی وڵات، خوازیارم له‌و یاده‌دا، لاوانی کوردستان به‌هیواو خواست و داخوازیه‌کانیان بگه‌ن، بێشک لاوانی نیشتیمان، شایه‌نی خزمه‌ت وده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنی زێترن، تابتوانن له‌به‌رانبه‌ردا خزمه‌تی باشتر پێشکه‌ش به کوردستان بکه‌ن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: به‌و هیوایه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا زێتر ئاوڕ له‌خواستی لاوان بدرێته‌وه‌ و توانا له‌بن نه‌هاتووه‌کانیان، به‌گه‌ڕبخرێ و ده‌رفه‌تی گونجاو به‌ تواناو هێزیان بدرێ.
له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌ێنێت: له‌و بۆنەیەدا،سڵاو بۆ ته‌مه‌نی جوانی ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ی که‌ گیانی خۆیان پێشکه‌ش به‌ کوردستان کرد و دووباره‌ 12ی ئاب، ڕۆژی لاوان، له‌ هه‌موو کوڕو کچه‌ هه‌ژاره‌کانی وڵات، پیرۆزبێت و به‌هیوای گه‌یشتن به‌ ئامانج وخواسته‌کانیان.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.