Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:32

له‌ تەقینەوەیه‌کدا پێنج کارمەندی هێزه‌ ئەمنییه‌کانی عێراق کوژران

کوردستان TV
100%

تەقینەوەیەک لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، کوژرانی پێنج کارمەندی ئەمنی لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە سێ سەربازی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین و دوو پۆلیسی وزە لە میانی جێبەجێکردنی ئەرکێکی ھاوبەشدا لە ناوچەی 600 سەربە قەزای بێجی باکووری پارێزگای سەڵاحەددین، کوژراون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە، کارمەندە ئەمنییەکان لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەناوچەکەدا، کوژراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.