پەیانی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ چەكدار ئەتروشی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك چەكدار ئەتروشی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شاری دهۆك حەجی(جەمال ئەتروشی)باوكی بەڕێزتانمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خاوادەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە حجی جەمال ئەتروشی بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
10ـى8ـى2021
…………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد حەمەد عەبدوڵڵا بنزێری
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری ئەحمەد حەمەد عەبدوڵڵا بنزێری
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری نیشتیمانیپەروەر و كۆمەڵایەتی بیتوێن كاكە(ئەحمەد حەمەد عەبدوڵڵا نبزێری)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆستانتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای دلۆڤان داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ئەحمەد حەمەد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
10ـى8ـى2021
………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی كێخوا سەباح كێخوا عەدۆ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری كێخوا سەباح كێخوا عەدۆ
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری مەخمور و سەرۆك هۆزی بندیان(كێخوا سەباح كێخوا عەدۆ)ی بندیانمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و خزمانی بندیان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە كێخوا سەباح بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و خزمانی بندیان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
10ـى8ـى2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.