سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ری ساڵی كۆچی له موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆزده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان:
پەیامی پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی (١٤٤٣)ی كۆچی-یه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م یاده ببێته مایه‌ی هێنانی خێر و خۆشی و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری له كوردستانه‌كه‌مان.
دووباره یادی سه‌ری ساڵی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دروودی خوای لێبێت لە سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز بێت.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢١/٨/١٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.