کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران، ئهو هاووڵاتییانه ئاگادار دهكاتهوه كه بهئۆتۆمبێلی تایبهتی خۆیان سهردانی وڵاتی ئێران دهكهن .
كۆمهڵگاكه راشیدهگهێنێت: هەر وەکو پێشتر رامانگەیاندبوو بەمەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمێکی گۆنجاو تاکو گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەتی خۆیان هاتوچۆی ولاتی ئێران بکەن، لە دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگو کردن لە گەل بەرپرسان و گومرگی تەمەر چین و هەروەها لە گەل کۆمپانیاکانی دلنیایی، ئاگاداری هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەینهوه، ئەوانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێگای دەروازەكهمانهوه سەردانی ولاتی ئێران بکەن، دەتوانن له ئهمڕۆ سێشهمهوه 10 ى 8 ى 2021 ، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سهردانی ئهو وڵاته بكهن و رێکارەکان بەم شێوەیهب خوارەوە دهبێت:
١- پێویست ناکات هیچ گەشتیارێک سەردانی کۆمپانیای (شەو و رۆژ ) بکات.
٢- پێویستە دەفتەری رێگەپێدانی گومرگی لە گەلیان دابێت.
٣- پێویستە مۆلەتی شۆفێری نێودەوڵەتیان هەبێت.
٤- پێویستە ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بە ناوی خودی گەشتیارەکەوه بێت.
٥- هەر گەشتیارێک بیەوێت کەمتر لە (10)دە رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویست بە وەرگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاک ) ناکات.
٦- ئەگەر هەر گەشتیارێک بیەوێت زیادتر لە (10)دە رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویستە تابلۆی ئێرانی (پلاک ) وەربگیرێت.
٧- چوونی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ ئێران بە تەنیا بە رۆژ دەبێت و بە شەو نابێت.
٨- لە کاتی گەرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەی (24) کاتژمێرییە.
٩- ئەو گەشتیارانەی کە زیادتر لە (10) رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە ئێران دەمێننەوە بە تەنیا رۆژی هەینی لە بەر پشوو و لە بەر بابەتی وەرگرتنی پلاک ناتوانن سەردانی ئێران بکەن.
١٠- رسوماتی دلنیایی( بیمه ) و دەستەبەری( چمان )گەراندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە ناو گومرگی ئێران دا کەمتر لە (105 $) سەد و پێنج دۆلاری ئەمریکییە.
١١- گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیادتر دەتوانن پەیوەندی بە ( بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆنەران ) بکەن.
ژمارە تەلەفۆنەکان:
- 07504459178
- 07504643929
- 07504736672
- 07507943539
له ئهمڕۆوه هاووڵاتییان دهتوانن به ئۆتۆمبێلی خۆیان گهشتی وڵاتی ئێران بکهن
ئاگادارییهك بڵاوكرایهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.