Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:58

کوێت تیمێکی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%


کوێت بۆ یارمەتیدانی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان، ئەمڕۆ تیمی ئاگرکوژێنەوە دەنێرێتە تورکیا.
لەو بارەیەوە سەرۆکی گشتیی ئاگرکوژێنەوەی کوێت، خالید میگراد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بە ئامانجی هاوکاریکردنی تورکیا لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندا، تیمێکی 45 کەسی ئاگرکوژینەوەی کوێتی ئەمڕۆ دەنێردرێنە تورکیا.
خالید میگراد، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تیمێکی هاوشێوەشیان بە فڕۆکەیەکی سەربازیی رەوانەی یۆنان کردووە تا یارمەتیدەربن لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو وڵاتە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.