Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:32

کۆمکاری عه‌ره‌بی بۆ تورکیا: نابێت ئاو وه‌کو ئامرازێکی شه‌ڕ به‌کار بهێندرێت

کوردستان TV
100%


كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ باره‌ی كێشه‌ی بڕینی ئاو له‌سه‌ر رۆژئاوا و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ راگه‌ینراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیادا به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی توركیا ده‌كات.
كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌و راگه‌ینراوه‌ی خۆیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئاو سامانێكی گشتی مرۆڤایه‌تییه‌ و ناكرێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاو وه‌كو ئامرازێكی شه‌ڕ یا گۆشار خستنه‌ سه‌ر، له‌ دژی كه‌سانی دیكه‌ به‌كار بهێنرێت.
كۆماكاری عه‌ره‌بی باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ توركیا بۆ گۆشار خستنه‌ سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ ئاوی ناوچه‌كه‌ی بڕیوه‌ و ئاو وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ دژی ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌كار ده‌هێنێت، بۆیه‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی توركیا ده‌كات.
كۆمار هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌ سیاسه‌ته‌كانی توركیا وگۆشاره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا نیگه‌رانن و پێویسته‌ توركیا ده‌ستبه‌رداری ئه‌م سیاسه‌ته‌ی بێت.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ كه‌ رووسیا و توركیا بۆچاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئاو له‌ ناوچه‌كه‌دا، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌ گوێره‌ی میدیای توركیایش، دوینێ له‌ شاری سه‌رێ كانی كه‌ له‌لایه‌ن توركیا و جیهادییه‌كانه‌وه‌ داگیركراوه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان سوپای رووسیا و توركیادا له‌سه‌ر كێشه‌ی ئاو ئه‌نجامدراوه‌ و هه‌ردوولا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه‌ رێككه‌وتوونه‌.
هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ هه‌رێمییه‌كان، به‌ هۆی بڕینی ئاو له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌، جۆتیارانی ناوچه‌كه‌ رووبه‌رووی زه‌ره‌ر وزیانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌ و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یش له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بێ به‌ش كراون.
ئه‌رده‌لان گۆران

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.