Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:48

سه‌رۆک بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌یان تاوتوێکرد

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌ریتانیا تاوتوێ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%


ڕۆژی دووشەممە ٩ـی ئابی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە  مارک بریسۆنن ریچاردسۆن باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەڵبژارنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەڵبژادنەکان تاوتوێکرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی تازەی به‌ریتانیا پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵەکانی چاکسازی و کاراترکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، و بوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراقی بە ئیجابی وەسف کرد.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و به‌ریتانیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارەبوو  و سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی بریتانیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.