Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 15:27

یەکێتی ئەوروپا: تیم بۆ چاودێرکردنی ھەڵبژاردنەکان رەوانەی عێراق دەکه‌ین

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاند کە رێککەوتنێک لەبارەی چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، واژووکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە رێککەوتنەکە لەلایەن بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نزار خەیروڵڵا لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، مارتن ھوس واژوو کراوە و ھاتووە : رێککەوتنەکە لەسەر داوای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق لەبارەی چاودێرکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە، واژووکراوە.
راشیگەیاندووە کە بەپێی رێککەوتنەکە، یەکێتیی ئەورووپا تیمی خۆی بۆ چاودێکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەوانەی عێراق دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوختە لە 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوو ئەنجام بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.