هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 9 ى 8 ى 2021 ، له گوندی خازر له شاره‌دێی زاب له‌باشووری كه‌ركوك ، ژماره‌یه‌ك له چه‌كداری داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند كرێكارێك له‌و كاته‌ی كه بهحهفارهكهیان خه‌ریكی خه‌نده‌ق لێدان بوونه .
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایدهگهێنێت: داعش یه‌كێك له كرێكاره‌كانی سه‌ر بڕیوه له‌و كاته‌ی خه‌ریكی خه‌نده‌ق لێدان بووه به حهفارهكهیهوه ، دواتریش حهفارهكهیان سوتاندووه.
هه‌ڵۆ جه‌باری راشیگه‌یاند: له ئێستادا ، سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی دیكه كه له‌و شوێنه‌دا له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیر كرابوون ، ئازاد كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.