Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 12:42

ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 کۆتایی هات

کوردستان TV
100%


ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 کە 23ی تەمووزی رابردوو دەستی پێ کرد و بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە بەبێ جەماوەر بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ کۆتایی هات.

لە ئاهەنگی کۆتایی هاتنی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 کە لە یاریگای ئۆڵۆمپیاد و بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەبێ جەماوەر بەڕێوەچوو، ئاڵای سەرجەم وڵاتان لەلایەن وەرزشوانانەوە برایە گۆڕەپانی یاریگاکە.

دوای تەواوبوونی کێبڕکێکان ئەو وەرزشوانانەی تۆکیۆ جێناهێڵن، هێنرانە گۆڕەپانی یاریگاکە و بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

گۆرانیبێژی ژاپۆنی میلێت، کۆنسێرتێکی کورتی پێشکەش کرد و ئاهەنگەکە بە موزیک، دانس، نمایش و هەڵدانی یارییە ئاگرینییەکان بەردەوام بوو.

هەروەها خەڵات بەسەر ئەو خۆبەخشانەدا دابەشکرا کە لە تۆکیۆ ئەرکیان گرتوبووە ئەستۆ.

ئاڵای ئۆڵۆمپیاد رادەستی فەڕەنسا کرا کە لە ساڵی2024دا میوانداریی دەکات لە پاریس.

لە دوای رێوڕەسمی رادەستکردنەکەش، سرودی نیشتمانی فەڕەنسا لێدرا و دیمەنی ناساندنی پاریس لە شاشەکاندا رەنگی دایەوە.

ئاهەنگی کۆتایی هاتنی ئۆڵۆمپیاد بە کوژاندنەوەی مەشخەڵی ئۆڵۆمپیاد کۆتایی هات و ئاگرەکە بەدرێژایی سێ ساڵ و تا ئۆڵۆمپیادی پاریس داناگیرسێتەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.