ئەمڕۆ یەکشەمە ٨/٨/٢٠٢١ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ژمارەیەک پڕۆژەی وەزارەتی لە سنووری وارماواو دەربەندیخان و گەرمیان بەسەرکردەوە، لەو چوارچێوەیەدا سەردانی رێگای دووسایدی وارماوا دەربەندیخانی کردو بەشێوەیەکی فەرمی رێگای دووسایدی وارماوا دەربەندیخان تا گوندی میرەدێی کردەوە، کە رێگایەکی دووسایدە بەدرێژیی 7 کیلۆمەتر، لەگەڵ تەواوکردنی رێگایەکی دووساید لەناو ناحیەی وارماوا (وارماوا/شارەزور) کە بە فەرمانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە بڕیاری جێبەجێکردنی درابوو.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا سوپاسی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو ستافی وەزارەتی کرد بۆ خەمخۆری و بەدەنگەوە هاتنی داواکارییەکانیان و ئەنجامدانی ژمارەیەک پڕۆژە لە سنورەکەیان.
دواتر وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کردو لەمیانی بەسەرکردنەوەی ژمارەیەک لە پڕۆژەکانی سنوورەکە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رێگای دووسایدی پەروێزخان-کەلار وتی: خۆشبەختانە رەزامەندی لەسەر ئەو پڕۆژەیە دراوەو ئومێدەوارین پێش کۆتایی ئەمساڵ دەستبکەین بەجێبەجێکردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.