ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 8 ى 8 ى 2021 ، له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: تیمەکان لە ماوەیەکی پێوانەییدا توانیویان تاوەر و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای مەخموور چاک بکەنەوە، کە ببووە ئامانجی کردەوەیەکی تێکدەرانە .
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، سێ تاوەری گواستنەوەی هێڵی 132 کەی ڤی لە مەخموور لە لایەن تێکدەرانەوە تەقێندرابوونەوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: تیمەکانی کارەبا لە ماوەی 72 کاتژمێردا، تاوەر و هێڵەکانیان چاک کردەوە و رەوشی کارەبا لە مەخموور ئاسایی دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.