Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:37

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 14 کەس لە پارێزگایه‌کی تورکیا گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای باڵکئەسیر بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە، 14 کەس گیانیان لەدەست دا و 18ی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان زۆنگوڵداک-ئیزمیر روویداوە.

هەر لە شوێنی رووداوەکە، 11 کەس گیانیان لەدەست دا و تیمەکانی فریاکەوتن بەخێرایی سەرجەم بریندارەکانیان گەیاندە نەخۆشخانەکان.

سێ لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە لە کاتی گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دا و چارەسەرکردنی 18 برینداری دیکەی رووداوەکەش بەردەوامە.

دەربارەی رووداوەکەش لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردووە.

22

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.