Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:41

له‌ پێشبڕکێکانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ یاکۆب ئینگبریگ تیسن پله‌ی یه‌که‌م و میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%

 

له‌ پێشبڕكێكانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌ خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ، ڕاكه‌ری نۆروێژی یاكۆب ئینگبریگ تیسن پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له‌ پێشبڕكێی ڕاكردنی هه‌زاروپێنجسه‌د مه‌تری پیاوان به‌ده‌ستهێنا.

ئینگبریگ تیسنی ته‌مه‌ن20 ساڵ درێژی پێشبڕكێكه‌ی به‌كاتی سێ خوله‌ك و 28 چركه‌و سیی و دوو له‌ سه‌دای چركه‌یه‌ك بڕی و پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی بۆ تیمۆتی شێریۆتی كینی جێهێشت.

پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزیش بووه‌ به‌شی جۆش كیێری بریتانی، له‌ پێشبڕكێی ڕاكردنی ده‌ هه‌زار مه‌تری خانمانیشدا، كچه‌ ڕاكه‌ری هۆڵه‌ندی، سیفان حه‌سه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی به‌ كاتی29 خوله‌ك و په‌نجاوپێنج چركه‌و 32 له‌ سه‌دای چركه‌یه‌ك برده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش سێیه‌م میدالیای كچه‌ ڕاكه‌ره‌كه‌ بوو له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ، كالكیدان جیزاهینی به‌حره‌ینی پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ركه‌وت و لیتیسێن بێتگیدی ئه‌سیوپیش پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزی به‌ده‌ستهێنا .

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.