ماریا لیچاردت، سەرۆکی باندێکی مافیای ئیتاڵی کە تەمەنی 70 ساڵە، لە فڕۆکەخانەی ڕۆما لە کاتێکدا دەیویست بەرەو ئیسپانیا بڕوات لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا .
بەپێی میدیاکانی ئیتالیا، ماریا لیچاردت ڕۆژی شەممە 7ی ئاب لە فڕۆکەخانەی ڕۆما دەستگیرکراوە، کاتێک هەوڵیداوە بە فڕۆکە بەرەو ئیسپانیا بەرێبکەویت.
بە پێی ڕاپۆرتی AFP، ئەو ژنە تەمەن 70 ساڵە کە بە «لا پیکۆلتا» یان «بچووک» ناسراوە، خوشکی ژینارۆ لیچاردی سەرۆکی کۆچکردووی چەتەی لیچاردیيە.
ماریا لیچاردی لە کۆتایی ساڵی 2009 دوای هەشت ساڵ لە زێندان ئازاد کرا . بەپێی هەواڵی مێدیاکان، دوای ئازادکردنی بەردەوام بووە لە رێبەری کردنی گروپی تاوانکاریيەکان و چەتەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.