مقەدەم نەشوان عوبەیدی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نەهێشتنی تاوانی موسڵ بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند وگوتی (ڕ.ن.م.م) ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا لە موسڵ دەستگیر کرا، لەکاتی دەستگیرکردنیشی مەبلەغێک پارەی ساختەی لابوو ،گوتیشی ناوبراو کەسێکی بەناوبانگ بوو لە کاری ساختە و پێشتریش بە تۆمەتی دەست درێژی سێکسی و ڕێگری دەستگیر کرابوو، هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو ساختە کارە زۆربەی کات دەهاتە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ساغ کردنەوەی پارەی ساختە.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.