Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:48

 له‌سه‌ر رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی گه‌نجێک  پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای هەڵەبجە گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیان لەدەستدەدات و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی  هه‌ڵه‌بجه‌ش  له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاویكرده‌وه‌: لەناحیەی سیروانی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە لە ئەنجامی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا لە ماڵی خۆیان، گەنجێک بەناوی(محه‌مه‌د کامه‌ران تۆفیق) تەمەن 13 ساڵ گیانی لەدەستدا.

 پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: دوای ڕەوانەكردنی تەرمەکەی بۆپزیشکی دادی هەڵەبجە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی سیروان ڕێکخراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.