دوای گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆری کارتی دەنگدان بۆ پارێزگای دھۆک بڕیارە دەست بە دابەشکردنیان بکرێت و بەڕێوەبەری ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنیش رایدهگهێنێت، کارتەکان لەم هەفتەیەدا دوای پشکنین، لەسەر بنکەکانی کۆمسیۆن دابەش دەکرێن و دواتر ھاووڵاتییان دەتوانن وەریان بگرنەوە.
خالید عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، رایدهگهێنێت: ھەموو ئەو کەسانەی تا ڕێکەوتی 1-5-2021 بەشدارییان لە سیستەمی بایۆمەتریی دەنگداندا کردووە، کارتەکانیان لە بەغداوە گەڕاوەتەوە ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق و بڕیارە لەم حەفتەیەدا دابەش بکرێن.
بەرپرسەکەی کۆمسیۆن راشیدهگهێنێت: ژمارەی ئەو کارتانە 100 ھەزار کارتە بۆ ھەردوو سیستەمی دەنگدانی گشتی و تایبەت، بڕیارە دوای دابەشکردنیان بەسەر بنکەکانی کۆمسیۆندا پرۆسەی دابەشکردن بەڕێوە بچێت، لەبەر ئەوە، داوا لەو ھاووڵاتییانە دەکەین کە تا ڕۆژی 1-5-202 بەشدارییان لە بایۆمەتری کردووە، سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لە سنووری پارێزگای دھۆک 41 بنکەی کۆمسیۆن ھەن و لە کۆی 827 ھەزار دەنگدەری دھۆک ڕێژەی 74%ی دەنگدەرانی دھۆک بەشدارییان لە سیستەمی بایۆمەتریدا کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.