کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویكردهوه، لە ماوهی یەک مانگدا، سێ بەندکراو لە گرتووخانەیەکی پارێزگای بەسره گیانیان لەدەستداوە.
نووسینگەی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە پارێزگای بەسرە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ماوهی یەک مانگدا، سێ بەندکراو لە گرتووخانەی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانەکان سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە پارێزگای بەسرە گیانیان لەدەستداوە کە تا ئێستا ھۆکارەکەی نەزاندراوە.
باس لەوەشکراوە، ئەو سێ بەندکراوە لەکاتێکدا گیانیان لەدەستداوە کە دادگایی نەکرابوون و ھیچ سزایەکیان بهسهردا نهسهپێنرابوو.
لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کراوە، بەپەلە لێکۆڵنەوە لەبارەی ھۆکاری گیانیان لەدەستدانی سێ بەندکراوەکە بکات و ئەنجامەکەیشی بۆ رای گشتیی رابگەیەنێت.
تا ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانەکان لە بەسرە بڵاونەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.