Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:49

مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی فائیق تۆفیق ده‌کات

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ كۆچی دوایی فائیق تۆفیق په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: (فایەقەڕەش) پێشمەرگەی تێکۆشەری ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و، فەرماندە و کادیرێکی بە ھەڵوێستی خەباتی رزگاریخوازیمان بوو، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو فائیق تۆفیق

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ھەڤاڵ و پێشمەرگەی دڵسۆز و وەفاداری ڕێبازی بارزانی و پارتیمان، خوالێخۆشبوو(فائیق تۆفیق) ناسراو بە(فایەقەڕەش)مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی کاکە فایەق دەکەین.

خوالێخۆشبوو (فایەقەڕەش) پێشمەرگەی تێکۆشەری ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و، فەرماندە و کادیرێکی بە ھەڵوێستی خەباتی رزگاریخوازیمان بوو، لە دوای راپەڕینیشەوە بەھۆی لێھاتووییەوە چەندین پۆست و بەرپرسیاریەتی حزبی و ئیداری پێسپێردراوە و بەوپەڕی دڵسۆزی و كارزانییەوە لە خزمەتکردن بەردەوامبووە. ھیوادارین ھاوخەمی دۆست و ھەڤاڵ و ھاوکارانی ببێتە مایەی دڵنەوایی خانەوادە بەڕێزەکەتان و ھەموو لایەک.

جارێکی دیکە ھاوخەمی خۆمان دووپات دەکەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین گیانی کاکە فایەق بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شادبکات و، سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٧ـی٨ـی٢٠٢١

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.