Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:53

به‌سه‌رپه‌رشتى پارێزگاری هەولێر، کۆبوونه‌وه‌ى شاره‌وانییه‌کان ئه‌نجامدرا

کوردستان TV
100%

پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر خێڕا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ كرده‌وه.‌

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2021.8.7، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و به‌ ئامادەبوونی هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامى ناوه‌ند، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سەر بەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و سەرۆک و جێگرانی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانى ئاو و ئاوه‌ڕۆكانى هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ پارێزى و هه‌ر شه‌ش شاره‌وانییه‌كان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، تیشکی خستە سەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر لە سەرجەم سێکتەرەکانی (ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا، نۆژەنکردنەوە و دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکان) و بەردەوامیدان بە نەهێڵانی سەرپێچیی و زێدەڕۆیی بۆ سەرموڵکی گشتیی.

له‌ته‌وه‌رێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر خێڕا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ كرده‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له‌ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كرد هه‌نگاوی كرده‌یى و خێرا له‌وباره‌یه‌وه‌ بگرنه‌به‌ر و ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌تى بڕینى سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی بۆڕییه‌كانى ئاوی خواردنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كان بكرێت.

هه‌وره‌ها جەختی لەسەر یه‌كتیمى كاركردنى فه‌رمانگه‌كان و ڕێزگرتنی هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاری لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاونیشتیمانیان لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كرده‌وه‌.

له‌ته‌وه‌رێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وێڕاى ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێکخستنەوەی شوسته‌ و شەقامه‌ گشتییه‌كان و بازاڕ و بازاڕه‌ میللیه‌كان، لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە خزمەتکردنی هاوڵاتییان و گەیاندنی خزمەتگوزاری پێویست لەلایەن شارەوانییەکان کرا.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.