لەبارەی بڵاوبوونەوەی دۆلاری لیبی لە بازاڕەكانی عێراق كە هاووڵاتییان بەشێوەیەكی هەرزان دەستیان دەكەوێت، باڵوێزی لیبیا ڕوونكردنەوەیەكی گرنگ دەدات.
ئەمڕۆ شەممه، سەید عەلی سەید باڵوێزی لیبیا لە عێراق لە ڕاگەیانراوێكی فەرمیدا ڕای گەیاندووە، "ئەو دۆلارە ئەمەریكییەی لە بازاڕەكانی عێراق بە ناوی دۆلاری لیبییەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، هیچ پهیوەندییەكی بە وڵاتەكەمانەوە نییە، چونكە ئەوانە دۆلاری بلۆككراو نین، بەڵكو ساختەن و لە بازاڕەكان دەفرۆشرێنەوە".
ئاماژهی بهوهشداوه كه "یەدەگی لیبیا لە دۆلار و دراوی بیانی لە شوێنێكی پارێزراودایە و دوورە لەوەی بە تاڵان برابێت، لە سەرەتای ڕاگەیەندنی سەربەخۆیشەوە بانكی ناوەندی لیبیا ڕایگەیاند، پارێزگاری لە دراوی بیانی كردووە و بەدوور بووە لە بە تاڵانبردن و دزیكردن.
له راگهیندراوهكه تیشكیش خراوهتهسهر ئەو دەنگۆیانەی لە بازاڕەكان لەبارەی دۆلاری بلۆككراوی لیبییەوە بڵاو كراوەتەوە، جگە لە درۆ و فێڵ زیاتر هیچی تر نییە، گرووپە قاچاخچییەكان هەڵیانبەستووە و كەسانی سادە دووچاری ئەو فرتوفێڵە دەبنەوە، بۆیە داوا دەكەین هاووڵاتییان خۆیان بە دوور بگرن لە رێكلامی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پشت بە داتاكانی بانكی ناوەندی ببەستن كە دووپاتی لەوە كردووەتەوە مامەڵەكردن بە دۆلاری لیبی، هیچ بنەمایەكی نییە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "هیچ دۆلارێكی ئەمەریكی نییە بەناوی دۆلاری بلكۆككراوی سەردەمی قەزافی، ئەوەی هەبێت ساختەیە و پێوەندی بە ئێمە و وڵاتەكەمانەوە نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.