هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و ده‌نگ ناسك و ڕچه‌شكێن عومه‌ر ڕه‌زا، ماڵئاوایی كرد .
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه مێژووییه‌كی جوانی له‌بواری مۆسیقا و گۆرانی كوردی تۆماركرد‌و ، گۆرانییه‌كانی به‌تایبه‌ت ( هاتم هاتم) بۆ هه‌میشه ببووه وێردی سه‌رزاری هه‌وادارانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی له‌ته‌مه‌نی (79) ساڵیدا ئه‌مرۆ شه‌ممه 2021/8/7 له‌شاری سلێمانی دوای چه‌ندین ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له‌هونه‌ر و ناجێگری باری ته‌ندروستی، بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێكنا و مالئاوایی له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و خانه‌واده‌و ئازیزانی كرد .
هونەرمەند عومەر ڕەزا هونەرمەندێكی جوان و هەست ناسكی شاری سلێمانی، ناوی ته‌واوی عومەر حەمە ڕەزا شەریف ، ناسراو بە عومەر ڕەزا ، لەشاری هەڵمەت و قوربانی لەگەڕەكی چوارباخ لە ساڵی (١٩٤٢) لە خێزانێكی كرێكار‌و زەحەتكێش ونەدار لەدایكبووە ، هونەرمەند عومەر ڕەزا بەیەكێك لەگۆرانیبێژانی ئێزگه‌ی كوردی بەغدا دێتە ئەژماركردن ، كەسایەتیەكی بێدەنگ و هونه‌رێكى كه‌مى تۆنى ده‌نگ و ئه‌داى گۆرانییه‌وه، هونەرمەندێكی هەست ناسك و خۆشەویستی نێو هاوەڵەكانی دەبێت ، پەیوەندیەكی پتەو و خۆشی لەگەڵ وێنه له ڕووی هونەرمەندانی ئێزگه‌ی كوردی بەغدا دا دەبێت ، وەك
(مامۆستا عەلی مەردان ، تایەر تۆفیق ، باكووری ، ڕەسوڵ گەردی ، شەماڵ صائیب ، محەمەد عارف جزیری و حەسەن جزیری و جەلال كۆچەر ....تاد)
ڕۆحی شاد و گڵكۆكه‌ی غه‌ریقی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار بێت.
ئا/ جه‌مالی ده‌لاك 7/8/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.