له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، قائیمقامیه‌تی قه‌زای سۆران بڵاویكرده‌وه: له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوو فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر نزیكه‌ی (30)ملیاردینار بۆ بواری خاوێنكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی زبڵ و خاشاكی سنوری قه‌زاكانی (سۆران، ڕواندز، چۆمان و مێرگه‌سۆر)به‌شاره‌دێیه‌كانیشه‌وه، وێرای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه بۆزانیاری هه‌موولایه‌ك ئه‌و بڕه‌پارەیه له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستی سێ ساڵەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ته.
روونیشده‌كاته‌وه: كه ڕێوشوێنه دارایی و ئیدارییه‌كانیشی له‌ڕیگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاروه ده‌كرێن و له‌ده‌سه‌ڵاتی قایمقامه‌كانی هه‌رچوارقه‌زاكه‌دا نیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.